ئەمڕۆ گەنجێک لە دەربەندی رانیە خنکا و تا ئێستا نەتوانراوە تەرمەکەی دەربهێنرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان لە دەربەندی رانیە خنکا و تا ئێستا تەرمەکەی دەرنەهێنراوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “گەنجەکە ناوی محەمەد عەلییە و دانیشتووی گەڕەکی قولەی رانیەیە، بەمەبەستی مەلەکردن هاتووەتە دەربەندی رانیە، لە نزیک ئەو شوێنەی چەند رۆژێک لەمەوبەر کەسێکی دیکەی تیا خنکا، خنکاوە”.
ئاشکراشیکرد، “تیمەکانی غەواس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و گەڕان بەدوای تەرمەکەی دەستیپێکردووە”.