سوودەكانی واتلێدەكەن هەموو رۆژێك ئاوی لیمۆ بخۆیتەوە

لە بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی جەستە بۆ هاوكاریكردن لە هەرسكردن و چەندین سوودی دیكە. ڤیتامینەكان و سەرچاوە خۆراكییە جۆراوجۆرەكان لە لیمۆدا وایلێدەكەن باشترین بژاردە بێت بۆ تەندروستیی مرۆڤ. دیارترین سوودەكانی بزانە.

لیمۆ بە توێكڵە زەردەكەی و تامە مزرەكەیەوە بە سوودە زۆرەكانی بەناوبانگە. ئەو بەرهەمە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان و سەرچاوە خۆراكییەكانی وەك ڤیتامین سی، كالسیۆم، ترشی فۆلیك و پۆتاسیۆم كە سیستمی بەرگری بەهێزدەكات و مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ سنووردار دەكات، رێگری دەكات لە بەردی گورچیلە، سەرەڕای گرنگییەكەی لە باشكردنی مژینی ئاسن. لەسەر بنەمای ئەم سوودانە خواردنەوەی ئاوی لیمۆ دەبێتە هۆی رێگری لە چەندین كێشەی تەندروستی لەوانە:

كەمكردنەوەی هەوكردنی گەروو
بە خواردنەوەی ئاوی گەرم پاش زیادكردنی هەنگوین و لیمۆ، چارەسەرێكی ناوماڵی ناسراوە بۆ ئەو كەسانەی بەو دەردەوە دەناڵێنن.

كەمكردنەوەی مەترسیی دروستبوونی بەردی گورچیلە
تێبینی كراوە ئاوی لیمۆ رێگری دەكات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە لەڕێی زیادبوونی ئاستی سیترات لە میزاد.

هەرس
توێك و ناوەوەی لیمۆ دەوڵەمەندن بەو ریشاڵانەی توانای توانەوەیان هەیە و بە بەكتین ناودەبرێن. كاری گەدە رێكدەخات و هاریكاردەبێت لە هەرسكردندا.

رێكخستنی ئاستی شەكر
خواردنی ئەو میوانەی بڕێكی زۆر ریشاڵیان تیایە پارێزگاری دەكەن لە ئاستی گلۆكۆز لە خوێندا و لەژێر كۆنتڕۆڵ هێشتنەوەی، هەروەها هاریكار دەبن لە رێگری لە هەر زیادبوونێك لە ئاستی شەكردا.

دابەزاندنی كێش
لیمۆ بەهۆی بوونی بەكتین و گیراوەكەشی هەستی تێربوونت بۆ ماوەیەكی درێژ پێدەدەن، ئەمەش وادەكات ئامانجی كێش كەمكردن ئاسانتر بێتەدی.

دژە ئۆكسان
دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان كە سەرچاوەی پارێزگارییە لە خانەكان لە رەگەوە و پاراستنی مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی.

بابەتی پێشتر

بە رێژەی 25% داشکاندن لە تێچووی گەشتی ئاسمانیی توێژێک دەکرێت

بابەتی دواتر

چۆن دەتوانرێت پاشەکەوت و پلەبەرزکردنەوە بگەڕێندرێتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share