تۆمەتبار بە كوشتنی سێ ھاوڵاتییەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

دوای ئەوەی هێرشیكردەسەر ماڵی خەزوری و سێ ئەندامی ئەو خێزانەی كوشت و یەكێكی دیكەشیان برینداربوو، هێزەكانی ئاسایش تۆمەتباری رووداوەكەیان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دواى ئەوەی دوێنێ لە گەڕەکی کەرامەی کەرکوک تۆمەتبارێک بە ناوی (ه.م.ع.) بە چەک هێرشی کردەسەر ماڵی خەزوری و بووە هۆی کوژرانی خەزوری بە ناوی (ئەحمەد عەباس ساڵح) و خەسوی بە ناوی (شلێر ساڵح) و خێزانی خۆی بە ناوی (فێنک ئەحمەد) و برینداربوونی کوڕە خەزورەکەی بەناوی (محەمەد عەباس)، زانیارییان بەدەستگەیشت کە تۆمەتبار بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتووه، دواتر دەرکەوت کە رووی لە هەولێر كردووە.

روونیشیكردەوە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانیان، توانییان شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ناوخۆ و بەڕێوەبەرايەتیی پوليسی هەولێر و بەڕێوەبەرايەتیی بازگەكان دەستگیركرا و رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.

شەوی رابردوو عامر نوری، وتەبێژی پۆلیسی كەركوك بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە گەڕەكی كەرامەی شاری كەركوك پیاوێك كێشەی لەگەڵ هاوژینەكەی هەبووە و چووە لە ماڵی باوكی بیگەڕێنێتەوە.

وتیشی، دەمەقاڵیی لەگەڵ ماڵی خەزووریدا بۆ دروستبووە و بەهۆیەوە دەستدرێژی گوللـەی كردووە و لە ئاكامدا خەزوری كوشتووە و هاوژینەكەی و خەسوی و دوو برای هاوژینەكەی برینداربوون.

بابەتی پێشتر

جۆرێكی خەوتن زیان بە بڕبڕەی پشت دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

زانیاری لەبارەی خنکانی دوو گەنج لە دەریاچەی دوکاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share