جۆرێكی خەوتن زیان بە بڕبڕەی پشت دەگەیەنێت

شێوازی خەوتن بە یەكێك لەو كارانە دادەنرێت كە پێویستە گرنگی پێبدرێت، شارەزایان رێنوێنی دۆخی دیاریكراوی خەوتن دەكەن بەمەبەستی پاراستنی ئەندامانی جەستە بە باشترین شێوە.

لیڤیتیكس ساندی، یەكێك لە شارەزایانی خەوتن لە ئەژماری خۆی نووسیویەتی، ئەگەر لەو كەسانەیەت كە ئازاری بەشی خوارەوە پشتت هەیە، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ خەوتنت لەسەر سك، چونكە ئەو جۆرە فشار لەسەر بڕبڕەی پشتت زیاددەكات، بەهۆی بەرزكردنەوەی، هەر ئەمەش دەبێتە هۆكاری زیادبوونی ئازارەكەت.

دەشڵێت، خەوتن لەسەر پشت، پاڵپشتیی بڕبڕە دەكات و ئازارەكەی كەمدەكاتەوە. هۆشداریشدەدات بەوەی فشاری زیاتر لەسەر بڕبڕەی پشت دەبێتە هۆی كێشەی درێژمەودای پشت.

هەروەك باشترین جۆری خەوتن دیاریدەكات و دەڵێت، دەتوانیت لەسەر لاكان بخەویت، لەگەڵ دانانی پشتی لەنێوان مل و گوێ، دواتریش دانانی پشتییەكی دیكە لەنێوان قاچەكانت، كە ئەمیان دۆخێكی ئارامترت پێدەبەخشێت.

هانی خەڵكیش دەدات بە ئەزموونكردنی ئەو دۆخە بۆ ماوەی 30 خولەك بۆ هەر شەوێم لەگەڵ هەوڵدان بۆ دووبارەكردنەوەی رۆژانە.

بابەتی پێشتر

دارایی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی مووچەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

تۆمەتبار بە كوشتنی سێ ھاوڵاتییەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاكانى ده‌رمان له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستیی سلێمانى دابینناكه‌ن

كۆمپانیاكانى دابینكردنى ده‌رمان بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستیى سلێمانى، خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا و جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌مڕۆوه‌ ده‌رمان بۆ ته‌ندروستى دابینناكه‌ن. كۆمپانیاكانى دابینكردنى…
Total
0
Share