كەریم عەلی: حكومەت پاڵپشتی نەكات لە زستاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی دەگاتە 250 هەزار دینار

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی بە 140 بۆ 150 هەزار دینارە و ئەگەر حكومەت پاڵپشتی نەكات و نەوت بۆ هاوڵاتییان دابیننەكات ئەوا لە وەرزی زستاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی بەرزدەبێتەوە بۆ 250 هەزار دینار.

كەریم عەلی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا خواست لەسەر نەوتی سپی كەمە و نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 140 بۆ 150هەزار دیناردا و پاڵاوگەكانیش لەم وەرزەدا بەرهەمی ناهێنن.

راشیگەیاند، ئەگەر حكومەت پاڵپشتی نەكات، ئەوا هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لە وەرزی زستاندا نرخی یەك بەرمیل نەوتی سپی دەگاتە 250 هەزار دینار بۆیە دەبێت رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر و نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت.

بابەتی پێشتر

خاوەنی ئەو كرێنەی زیانی بە پردی خەسرەوخاڵ گەیاند، چاكیكردەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی: لە سێ رۆژدا پێنج كەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیانلەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share