گەنجێك بەتۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی دەستگیركرا

تۆمەتبارەكە و ئەو دەمانچەیەی پێیبووە فۆتۆ: پۆلیسی سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی گەنجێك بە تۆمەتی تەقەكردن ڕادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لە گەڕەکی ئازادی شاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئازادی گەیشتنە ئەو شوێنەی تەقەکەی لێکرابوو، توانرا تەقەکەرەکە دەستگیربکەن و دەستیشبگرن بەسەر ئەو دەمانچەیەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ز.ط.ر.) لەدایکبووی 2000 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی رێكاریی یاسایی بەرانبەر كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ دەگرێتەبەر

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بەرانبەر ئەو ئامێرانەی كە چیمەنتۆ دەگوازنەوە (خەباتەی مەركەزی) هۆشداری بە كۆمپانیاكانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی…
زیاتر ببینە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەنگۆی داخستنی فڕۆكەخانەكە رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، “گەشتەكانی هاتن و چوون بەردەوامە. بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share