ئاسایشی هەولێر: بکوژی مووسا باباخانی هاوڕێی بووە و هەڵاتووە بۆ ئێران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لەبارەی دۆسییەی کوشتنی مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دێموکراتی کوردستان ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “بەپێی لێکۆڵینەوەکان بکوژی باباخانی ناسراوەتەوە و ئێستا هەڵاتووە بۆ ئێران”.

ئاسایشی هەولێر لە ڤیدیۆکەدا ڕایگەیاندووە، “بکوژی مووسا باباخانی ناوی سەرمەد داود عەبد عەلی و ناسراوە بە سامان ئیلامی و پەیوەندی گەرمی لەگەڵ باباخانی هەبووە، ڕۆژی کوشتنەکەشی خۆی چووە بەشوێنیدا لە ناحییەی بەحرکەوە هێناویەتی بۆ هەولێر”.

بەپێی زانیارییەکانی ئاسایشی هەولێر، ڕۆژی 7 ی ئەم مانگە (سەرمەد داود عەبد عەلی) چووە بەدوای مووسا باباخانیدا و دواتر چوونەتە هۆتێل “گوڵی سلێمانی” لە هەولێر دواتر سەرمەد داود، ناسراو بە سامان ئیلامی مووسا باباخانی کوشتووە و کاتژمێر سێی بەیانی هەڵاتووە بۆ خانەقین و دواتر بۆ ئێران.

بابەتی پێشتر

بۆ دابەزاندنی نرخی ئالیک وەزارەتی کشتوکاڵ داوای لابردنی باج دەکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) تۆتنهام یاریی لوتکە و دەستپێکی لە مانچستەر سیتی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گۆشتی سوور گرانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی گۆشتی سوور گرانبووە و یەك كیلۆ لە 16 هەزار دینارەوە بووەتە…
Total
0
Share