جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن كۆبووەوە
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ ئەحمەد خەلایلە جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئوردن هاوڕابووین لەسەر پێویستیی بەردەوامیدان و بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا بە تایبەتیش لە بوارەكانی گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و پەروەردە و تەندروستیدا .
راشیگەیاند، سەرۆك مام جەلال و شا عەبدوڵای دووەم بەردی بناغەی پەیوەندییەكی دۆستانە و پتەویان لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئوردندا دانا.