بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێت، كەسێك تەقەی لە ماڵی خەزووری كرد و بەهۆیەوە خەزووری كوشت و چوار كەسی دیكەشی برینداركرد.
عامر نووری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە گەڕەكی كەرامەی شاری كەركوك پیاوێك كێشەی لەگەڵ هاوژینەكەی هەبووە و چووە لە ماڵی باوكی بیگەڕێنێتەوە و دەمەقاڵیی لەگەڵ ماڵی خەزووریدا بۆ دروستبووە و بەهۆیەوە دەستدرێژی گوللەی كردووە و خەزووری كوشتووە و هاوژینەكەی خەسووی و دوو برای هاوژینەكەی برینداربوون.
راشیگەیاند، تائێستا تۆمەتبارەكە دەستگیرنەكراوە و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەستیپێكردووە.