بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلی فەرماندەی هێزی ئێزیدخاندا تەقییەوە

لەسنووری قەزای شەنگال بۆمبێك بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی ئێزیدخاندا تەقییەوە.

خودێدا چوكی بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆمەڵگەی دوهڵا لە باكووری چیای شەنگال بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی حەیدەر شەشۆ فەرماندەی هێزی ئێزدیخاندا تەقیوەتەوە.

ڕاشیگەیاند، لەكاتی تەقینەوەی بۆمبەكە كەس لە نێو ئۆتۆمبێلەكەدا نەبوون، تەنها زیانی ماددیی هەبووە و تائێستا ئەنجامدەرانی ئەو كارە دەستگیرنەكراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. پێنج كەس بە تۆمەتی هەڕەشە و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی كچان و كوڕان دەستگیركران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆی نەشیاوی هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر…
زیاتر ببینە

سەرۆکی باندە لەشفرۆشییە ئێرانییەکەی هەولێر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرا

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، زەهرا سدیقی هەمەدانی کە بە تاوانی بە قاچاخبردنی کچانی ئێرانی بۆ هەولێر دەستگیرکرابوو، سەرۆکایەتیی باندێکی…
Total
0
Share