وەزیرێكی بەریتانی: دادپەروەریمان بۆ ئێزدییەكان دەوێت

وەزیرێكی بەریتانی دەڵێت، وڵاتەكەی دادپەروەری بۆ ئێزدییەكان لە عێراق دەوێت.

تارق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا رایگەیاند، شانشینی یەكگرتوو پاڵپشتیی هاتنەدیی دادپەروەری بۆ ئێزدییەكان و قوربانیانی كوشتارگەكان لە عێراق دەكات.

سایتی ئەلحوڕە لە زاری تارق ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەكەی ئەمدواییەی حكومەتی لەندەن داننانە بەوەی داعش، بەشێوەیەكی سەرەكی ئێزدییەكانی كردووەتە ئامانج.

ئەو وەزیرە روونیكردەوە، سەردانی عێراقی كردووە و بەردەوامیی ئەو ئالنگارییەی بینیوە كە رووبەڕووی كەمینەكان و بەتایبەتیش ئێزدییەكان دەبێتەوە لەدوای كوشت و بڕینەكانی داعش.

دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاویكردەوە، شانشینی یەكگرتوو بە فەرمی دانیناوە بەوەی داعش لە ساڵی 2014دا جینۆسایدی بەرامبەر بە ئێزدییەكان ئەنجامداوە.

پێشتر بەریتانیا دانیناوە بە تەنها چوار حاڵەتدا كە كوشتنی بەكۆمەڵ (جینۆساید)ی تیاروویداوە كە بریتین لە هۆلۆكۆست، رواندا، سرێبرینیکا، كوشتنی بەكۆمەڵ لە كەمبۆدیا.

داننانەكەی بەریتانیا هاوكات دێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی نۆ ساڵەی دەستپێكی تاوانەكانی داعش دەرهەق بە ئێزدییەكان لە شەنگال.

لە 3ی ئابی 2014 ئێزدییەكانی شەنگال و ناوچەكانی دەوروبەری رووبەڕووی كوشتن، رفاندن و بەكۆیلەكردن بوونەوە، بەهۆیەوە تائێستا هەزارانیان بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەمانەوێت لە هەموو رووەكانەوە هەرێمەكەمان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیریی هەنگاوبنێت

بابەتی دواتر

پیاوێك كە بە جلی ژنانەوە دزی كردووە لە قەڵادزێ دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
3

قوباد تاڵەبانی: پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە لە ململانێ سیاسییەکان دووربخرێتەوە

لەمیانەی پێشوازیكردنیدا لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانان قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت،پێویستە وەزارەتی پێشمەرگە دووربخرێتەوە لە ململانێ و ناکۆکییە سیاسییەکان. قوباد…
Total
0
Share