جۆردی ئالبا بۆ یاریکردن بە درێسی یانەى ئینتەرمەیامییەوە ئامادەیە و بەشداری مەشق و ڕاهێنانەکانی یانە نوێیەکەى کرد.
بڕیارە پێنج شەممە کاتژمێر 3ی شەو ئینتەرمەیامی لە لیگا کەپ یارییەکی بەهێز ئەنجام بدات و پیشبینیش دەکرێت ئالبا سەرەکی بێت.
بەشێک لە قسەکانی ئالبا
- گرێبەستم لە یانەكانی ئەوروپاوە پێگەشت بەڵام نەمویست دژی بەرشلۆنە یاریی بكەم
- لێكتێگەشتنی باشم لەگەڵ مێسی هەیە و هیوادارم بتوانم لە گۆڵ دروستكردن بۆی بەردەوام بم
- دڵخۆشم جارێكی تر لەگەڵ مێسی یاریی دەكەمەوە
- ئامانجمان ئەوەیە ئینتەرمەیامی زۆرترین ناسناو بەدەستبهێنێت