گوڕى بومەلەرزەکەى ئەمڕۆى پێنجوێن ئاشکراکرا

دواى ئەوەى بەیانیى ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک قەزاى پێنجوێنى هەژاند، دەستەى کەشناسی گوڕەکەى ئاشکرادەکات.

بەپێى ناوەندى تۆمارى بومەلەرزەى سەر بە دەستەى کەشناسیی عێراق، بومەلەرزەکە کاتژمێر 04:09 خولەکى بەیانیی ئەمڕۆ بە گوڕى 3.9 پلەى رێختەر بەدوورى چوار کیلۆمەتر لە باکوورى رۆژهەڵاتى قەزاى پێنجوێن روویداوە.

دەستەکە روونیشیکردەوە، بومەلەرزەکە لە قوڵایى حەوت کیلۆمەترى ناوچەکەدا روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: ئامادەکارییمان بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو ئامادەکاریی تەواوی ئەنجامداوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێردا…
Total
0
Share