دادگای فیدڕاڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی زیاد جەبار کۆدەبێتەوە، کە سکاڵاکە تایبەتە بە یەک بازنەیی هەڵبژاردن و ژمارەی کورسیی پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان.
بڕیاروایە رۆژی یەکشەممە شەشی ئەم مانگە، دادگای فیدڕاڵیی عێراق کۆببێتەوە و تاوتوێی ژمارەیەک سکاڵای یاسایی بکات، کە یەکێکیان سکاڵایەکی زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتییە لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان.
زیاد جەبار سکاڵای لەسەر سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمان و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمار کردووە و داوا دەکات، دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی (یەک و نۆ و 15 و 22 و 36)، لە یاسای هەڵبژارنەکانی هەرێمی کوردستان بە نادەستووری دابنێت.
ماددەی یەکی یاسای هەڵبژارنەکانی هەرێم ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستانی بە 111 کورسی دیاری کردووە، هەروەها ماددەی نۆ، هەرێمی کوردستانی وەک یەک بازنەی هەڵبژاردن دیاری کردووە، هەروەها ماددە 15 تایبەتە بە تۆماری دەنگدەران و ماددەی 22 لیستی پاڵێوراوی قەوارە سیاسییەکان، ماددەی 36 تایبەتە بە کورسیی پێکهاتەکان.
بابەتی پەیوەندیدار
زیادكردنی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەران لە عێراق هەرێم ناگرێتەوە
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بە نیازی زیادكردنی مووچەی بنەڕەتیی فەرمانبەرانە و دەشڵێت، “ئەو پێشنیازە هەرێمی كوردستان…
01/12/2023
بەرهەم ساڵح: بەردەوامبوونی دۆخی داخرانی سیاسی چیتر مایەی قبوڵكردن نییە
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق پەیامێكی ئاراستەی لایەنە سیاسییەكان كرد و دەڵێت، “بەردەوامبوونی دۆخی داخرانی سیاسی لەنێو…
26/03/2022
زەریف: ئێران هەڵسوكەوتی نەرێنیی كاریگەر لەسەر ئاسایشی عێراق ڕەتدەكاتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی هەر كردەوە یان هەڵسوكەوتێك كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی عێراق هەبێت ڕەتدەكاتەوە. محەمەد…
26/04/2021
كوڕێك دەستگیركرا هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی لە كچ كردووە
بەهۆی هەڕەشەكردن لە كچێك بەوەی وێنەكانی بڵاودەكاتەوە، هێزەكانی پۆلیس كوڕێكیان دەستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەغداد ئەمڕۆ سێشەممە…
29/11/2022