بەشێك لە شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران گەیشتە هەرێم

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، بڕێکی دیکە لە  شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی  2023خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی هەرێم و پاش تەواوبونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردن دەکرێت.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، “بڕێکی دیکە لە  شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی 2023 خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی وپیشەسازی کە بۆ سلێمانی پێنج ملیار دینار

بۆ هەولێر سێ ملیار دینار و بۆ دهۆک دوو ملیار و 500 ملیۆن دینارە”.

ئاشکراشیکرد، “دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کاریگەریی لەسەر نرخ دەبێت؟

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکەی عێراقەوە بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، میوەکان گران دەبن. دوای ئەوەی…
Total
0
Share