لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو به‌پێی هه‌ردوو مادده‌ی دوو له یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و 421 له یاسای سزادان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای سكاڵای چه‌ند هاوڵاتیەك و لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، مەفرەزەکانی بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌بوو به‌پێی هه‌ردوو مادده‌ی دوو له یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن و مادده‌ی 421 له یاسای سزادان، تۆمه‌تباران له چه‌ند بنكه‌یه‌كی تری پۆلیس سكاڵای یاساییان له‌سه‌ر تۆماركراوه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستادا تۆمەتباران (ب، ه، م) لەدایکبووی 1986 و (ب، ع، ع) لەدایکبووی 1989 بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە”.