پۆلیسی هەولێر: كەسێك كوژرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، شەوی ڕابردوو هاوڵاتییەكی تەمەن 33 ساڵان تەقەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر تێیدا هاتووە، شەوی ڕابردوو ئاگاداركراونەتەوە هاوڵاتییەك لە گەڕەكی شێخ ئەحمەد تەقەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەكە هاتووە،”هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە كرد،”لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا ناسنامەی كوژراوەكە ئاشكراكراوە كە هاوڵاتییەكی تەمەن 33 ساڵە.

لەڕاگەیەندراوەكەدا پۆلیسی هەولێر دەڵێت، “پەڕاوەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا ووردەكاریی زیاتر بڵاودەكرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی پاکدەکەینەوە لە گەندەڵکاران و ئەوانەی دەستیان بۆ بژێوی ژیانی خەڵک برد

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی کەمئەندامانی سەنگەر ڕایگەیاند، ” دەمانەوێت یەکێتی پاک بکەینەوە لە گەندەڵکاران…
Total
0
Share