ماکدۆناڵدز داوای پەتاتەی کوردستان دەکات

وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لقەکانی ماکدۆناڵدز لە وڵاتانی کەنداو داواکاری کردووە بۆ هەناردەکردنی پەتاتەی کوردستان.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، “لەچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و بەبازاڕکردن و هەناردەکردنی بەرهەمەکانی جوتیاران بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەئێستادا ئامادەکاری دەکرێ بۆ هەناردەکردنی سەدان تۆن پەتاتە بۆ وڵاتانی کەنداو و ئوردن لەسەر داخوازی لقەکانی ماکدۆناڵدز بۆ بەپیشەسازیکردنی پەتاتە و دروستکردنی چپس و فینگەر”.

ئاماژە بەوەشکراوەکە بەهۆی پاڵپشتیەکانی جوتیاران لە پێشخستنی شێوازی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی پەتاتە ، ئەمساڵ پێشبینیکراوە کە هەرێمی کوردستان بگاتە لوتکەی بەرهەمهێنان و زیاتر لە (600) هەزار تۆن پەتاتەی خواردن و (150) هەزار تۆن پەتاتەی پیشەسازی بەرهەمبێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەسەر ئاستی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەهۆی پێگەیشتنی وەرزی پەتاتەی خۆماڵی، هاوردەکردنی پەتاتە لە دەرەوە قەدەغەکراوە، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی دووبارە لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏كۆدەبێتەوە

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی ‏خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كۆببێتەوە، بەمەبەستی پاڵپشتی لە…
Total
0
Share