بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 223 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

 بانکی ناوەندیی عێراق، زیاتر لە 222 ملیۆن و 888 هەزار دۆلاری خستە بازاڕەوە، هەر ئەمڕۆش بەهای دینار بەرامبەر دۆلار زیاتر دابەزی.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی 222 ملیۆن و 888 هەزار و 377 دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە لەو بڕە 176 ملیۆن و 388 هەزار و 377 دۆلاری بە شێوەی حەواڵەیە و 46 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار بە کاشە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، بەهای دینار بەرامبە دۆلار “کەمێک” دابەزینی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە نزیکەی 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بابەتی پێشتر

دەزگای ئاسایش دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر دراوی ساختەدا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share