دیلۆیت: لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵ بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە كەمتر لە 87 دۆلار فرۆشراوە

کۆمپانیای دیلۆیت ڕاپۆرتی وردبینیکراوی کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستانی بۆ چارەکی یەکەمی ساڵی 2022 بڵاوكردەوە و ئاشكرایدەكات، تێكڕای فرۆشی بەرمیلێك نەوتی هەرێم بە كەمتر لە 87 دۆلار بووە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی چارەکی یەکەمی ساڵی 2022ی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ لەبارەی هەناردەکردن، بەکاربردن، خەرجی و داهاتەکانی نەوت لە (1ی کانوونی دووەمی 2022 تا 30ی ئاداری 2022) بڵاوکردەوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاریش بڵاویكردەوە، کۆمپانیای دیلۆیتی جیهانیش دوای وردبینی، پشتڕاستی کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی كۆمپانیای دیلۆیت لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە زیاتر لە 34 ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕێی بۆرییەوە ، هەروەها 409 هەزار و 37 بەرمیلی فرۆشراوی ناوخۆ فرۆشراوە، كۆی پارەكەی سێ ملیار و 63 ملیۆن و 356 هەزار و 891 دۆلار بووە.

بەڵام لە كۆی ئەو بڕە تەنها یەك ملیار و 343 ملیۆن و 841 هەزار و 232 دۆلار بۆ هەرێم ماوەتەوە، وەك ئەوەی لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، تێكڕای نەوتی فرۆشراوی هەرێم لەو مانگەدا بۆ هەر بەرمیلێك 86.7 دۆلار بووە.

لە بەشێكی ڕاپۆرتەكەدا باس لە قەرزدانەوەی کۆمپانیای وزەی توركی (TEC) و کۆمپانیای پێترۆلی تورکیی نێودەوڵەتی (TPIC) لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا 125 ملیۆن دۆلاریان پێدراوە.

هەروەها ئەو برە پارەیەی لە بەرامبەر تاریفی کۆمپانیای وزەی توركی دراوە زیاتر لە 127 ملیۆن دۆلار بووە، بڕی پارەی دراو بۆ كۆمپانیای بۆریی كوردستان (KPC)یش 122 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بووە.

بۆ خوێندنەوەی ڕاپۆرتەكە كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی یەکەم ئۆفەری پێشکەشی پاریس کرد

بابەتی دواتر

لیۆن کشاوەتەوە و مارسیلیا بەنیازی مارسێلۆیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share