دەزگای ئاسایش دەستیگرت بەسەر بڕێکی زۆر دراوی ساختەدا

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر زیاتر لە 41 ملیۆن دیناری عێراقی ساختەدا دەگرێت و گومانلێکراوێکیش دەستگیردەکات.

لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین دەستیگرتووە بەسەر 41 ملیۆن و 500 هەزار دیناری عێراقیی ساختەدا.

دەزگای ئاسایش دەڵێت، گومانلێکراوێکیشیان بەناوی ( ع، ح، ج ) لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە سەرجەم ئەو بڕە پارەیە بەشێوەی 25 هەزاری بووە و لە دەرەوەی عێراق دروستکراوە و بەنیازی ساغکردنەوەی بووە لە ناو هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق.

ئێستا تۆمەتبارەکە بە ماددەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی دارایی بۆ ئێستا: هێشتا پارەی مووچەمان بەدەست نەگەیشتووە

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 223 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share