تا پێنجشەممە تونێلی دەربەندیخان ناکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، تا کاتژمێر 6:00 ی بەیانی رۆژی پێنجشەممە تونێلی دەربەندیخان ناکرێتەوە.

جاسم محەمەد عەلی خان لێپرسراوی بەشی هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، “بەهۆی وشکنەبوونەوەی قیرتاوی شەقامی ناو تونێلەکەوە، کردنەوەی تونێلەکە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 6:00ی بەیانی بە رووی شۆفێراندا دواخرا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شۆفێران دەتوانن شاخی بەرانان بە کاربهێنن بۆ هاتووچۆکردن، بارهەڵگر و تانکەرەکانیش لە ناو سەنگاوەوە هاتوچۆ بکەن”.

لە بەیانی ئەمڕۆوە بەهۆی قیرتاوکردنی شەقامی  بەردەم تونێل تا دەگاتە فولکەی پەری دەریا، تونێلی دەربەندیخان داخرا.

 

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی زیاتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو

بابەتی دواتر

بە شەپۆلی سەروو دەنگ چارەسەری شێرپەنجە دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ بەرپرسی مەڵبەندەكان: ئەندامانی یەکێتی لەم ھەنگاوانەی چاکسازی لە حیزب و حکومەت ئاگاداربکەنەوە

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ لێپرسراوی سەرجەم مەڵبەندەکانی یەکێتی کۆبووەوە و ڕاشیسپاردن کادران و…
Total
0
Share