لە دهۆك پیاوێك بە وایەر ژنەكەی خنكاند

لە دهۆك، پیاوێك بە وایەر ژنەكەی خۆی خنكاند و دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد.

موقەدەم – هێمن سلێمان بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆك بە تۆڕی میدیایی ئیستای ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی سەرهەڵدان لە ناوەندی شاری دهۆك، كاتژمێر 8:00ی بەیانی ژن و پیاوێك بووەتە شەڕیان و پیاوەكە بە وایەر ژنەكەی خنكاندووە.

سەرەتا پیاوەكە هەڵاتووە، بەڵام دواتر خۆی ڕادەستی پۆلیس كردووە و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە و دەستبەسەرە.

ژنە قوربانییەكە تەمەنی 28 ساڵ بووە و پیاوەكەش 32 ساڵە و خاوەنی یەك منداڵن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی مامۆستایان داوای بڕیاری بەرزکردنەوەی مووچە و بنبڕکردنی کێشەی مووچە دەکات

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و شەش داواکاری…
Total
0
Share