بایدن: پابەندییمان بە ناتۆ پارێزراوییمان پێدەبەخشێت

جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا

ئەمڕۆ 75 ساڵ بەسەر دروستکردنی هاوپەیمانی ناتۆ تێپەڕبوو، لەگەڵ ساڵرۆژیدا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا راگەیاند، وڵاتەکەی پابەندیی تەواوی هەیە بەرامبەر بە هاوپەیمانییەتییەکە.

لەو سەروبەندەدا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا پێنجشەممە جەختی لەوەکردەوە ئەمریکا دەبێت پابەندبوونی خۆی بە هاوپەیمانییەکە بپارێزێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەندامانی ناتۆ لە ترسی ئەوەدان جارێکی دیکە ترەمپ بگەڕێتەوە بۆ کۆشکی سپی بەهۆی ئەوەی سیاسەتێکی خراپ بە بڕوای ئەوان پەیڕەو دەکات بەرامبەر بە هاوپەیمانییەتییەکە و چەندین جار وڵاتانی ئەندامی تۆمەتبارکردووە بەوەی ئەرکە داراییەکانیان جێبەجێ ناکەن.

ناتۆ کورتکراوەکەی North Atlantic Treaty Organisation، بە کوردی بە مانای هاوپەیمانییەتی باکووری ئەتڵەسی دێت، لە 4ی4ی1949 لە واشنتن دامەزرا، ئەرکی هاوپەیمانییەتییەکە بەشێوەیەکی سەرەکی بریتییە لە بوونی هاوکاری و هەماهەنگی سەربازیی لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە کاتی هەر ئەگەرێکی نەخوازراودا بۆ سەر هەر یەکێکی دیکەیان و 32 وڵات ئەندامی هاوپەیمانییەتییەکەن.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ راگەیەندرا

بابەتی دواتر

ئامانج رەحیم: لێكتێگەیشتنی هاوبەش لە نێوان و هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share