ئەگەر لەوکەسانەی کە بەخێرایی نان دەخۆیت بزانە چی بەسەر جەستەت دێت

سروشتی مرۆڤ لە زۆرینەی رەفتارەکانیاندا جیاوازە، نان خواردنیش یەکێکە لەو رەفتارانەی کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، لە کەم و زۆری خواردن و خێرایی لە خواردندا.

زۆرێک لە کاتی نانخواردن پەلە دەکەن، بەهۆی کەمی کات، یان بۆ گەیشتن بە کارەکەیان یان خوێندن یاخود هەر سروشتی نان خواردنیان بەوجۆرەیە کە بە خێرایی نان دەخۆن، بەبێ ئەوەی درک بە رادەی کاریگەرییەکانی بکەن لەسەر جەستەیان بە تێپەڕبوونی کات.

خواردنی خۆراک بەتەنها بەس نییە بۆ دابینکردنی وزە و پاراستنی تەندروستی، بەڵکو شێوازی خواردنەکەش هۆکارێکی گرنگە کە ئەگەر بەشێوەیەکی گونجاو نەبێت، رەنگە کاردانەوەی جددیی لەسەر تەندروستیی دروست بکات.

لە توێژینەوەیەکدا کە زانکۆی هیرۆشیمای ژاپۆنی بڵاویکردووەتەوە، پسپۆڕان کۆمەڵێک بەشداربوویان بەسەر سێ گروپدا دابەشکردووە، هەندێکیان بەخێرایی خواردن دەخۆن، هەندێکیان بەشێوەیەکی خاو و دواهەمینیان بەشێوەیەکی سروشتی، بۆ ئەوەی کاریگەریی شێوازی خواردنی خۆراک لەسەر جەستە بزانرێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە، لە سەرەتادا هیچ یەکێک لە گروپەکان نیشانەکانی نەخۆشی یان لاوازییان تێدا دەرنەکەوتووە، بەڵام دوای پێنج ساڵ شارەزایان ئاماژەیان بەوە کردووە، ئەو کەسانەی بەخێرایی خۆراک دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە بەرزە پەستانی خوێن و کێشی زیادە و بەرگری و تێکچوونی چەوری بە رێژەی لەسەدا 89 زیاترە .

توێژینەوە ژاپۆنییەکە روونیکردووەتەوە، ئەو کەسانەی خۆراک دەخۆن بە خێرایی تووشی زیادبوونی کێش دەبن، چونکە ئەو کەسەی بە خێرایی نان دەخوات هەست بە تێربوون ناکات، هەر بۆیەش زیاتر خواردن دەخوات لەوەی کە پێویستە بیخوات.

دکتۆر تاکایوکی یاماجی، سەرۆکی توێژینەوەکە دەڵێت، “کاتێک خەڵک بەخێرایی نان دەخۆن، بەزۆری هەست بە تێربوون ناکەن، هەروەها ئەگەری زیادەڕۆیی لە خواردنیان زیاترە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “خواردنی خێرا دەبێتە هۆی هەڵاوسانی زیاتر لە ئاستی گلوکۆزدا، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرگری ئەنسۆلین”.

دەڵێت، خوراند بە هێواشی یارمەتیدەرە بۆ تەندروستییەکی باش جگە لەوەش باشترە بە بەردەوامی نان بخۆیت و لە ماوەی کەم کەمدا، خۆت رابهێنە بۆ خواردنی هێواش و بە وردی، هەروەها دەتوانیت کاتێکی دیاریکراو بۆ خواردن تەرخان بکەیت “لانی کەم 20 خولەک”، جگە لە کوژاندنەوەی تەلەفزیۆن و دوورکەوتنەوە لە مۆبایل لە ماوەی نانخواردنەکەدا.

باس لەوە کراوە کە پێویستە گازێکی بچووکی خۆراکەکە بخۆیت و بە تەواوی بجوێت، چونکە ئەم شێوازە یارمەتیدەرە بۆ خواردنی تەندروست  و پاراستنی جەستەیەکی رێک بۆ ماوەیەکی درێژتر.

بابەتی پێشتر

لە چین بەهۆی لافاوەوە دەیان کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

راپرسییەک: %40 ی هاوڵاتییانی ئەمریکا متمانەیان بە سوپای وڵاتەکەیان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەم سەوزانە شەکرەت دابەزێنە

سەوزەواتەکان بەوە جیادەکرێنەوە کە رێژەیەکی بەرزی ریشاڵیان تێدایە بەو هۆیەشەوە بژاردەیەکی گونجاون بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.…
Total
0
Share