لە چین بەهۆی لافاوەوە دەیان کەس بوونە قوربانی

لەو لافاوەی ماوەی چەند رۆژێکە پەکینی پایتەختی چینی گرتووەتەوە لایەنی کەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 27 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون

میدیا ناوخۆییەکانی چین بڵاویانکردەوە، “لە رۆژی شەممەوە شەپۆلێکی بارانبارینی بەهێز پەکینی پایتەختی چینی گرتووەتەوە بەهۆیەوە تا ئیستا تەرمی 11 کەس دۆزراونەتەوە 27 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون”.

ئەو بارانە وەرزییەی پەکینی گرتووەتەوە لە ماوەی 40 کاتژمێردا هێندەی بارانبارینی یەک مانگ بارانباریوە.

شەپۆلەکە سەرەتا لە باشووری رۆژهەڵاتەوە دەستیپێکردووە بۆ باکوور، ئەمەش پاش ئەوەی بە فلیپیندا تێپەڕی و چاوەڕێ دەکرێت ژمارەی قوربانیان و زیانە ماددیەکانیش بەرزبووەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی عومان: ئەمریکا و ئێران کراوەن بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان

وەزارەتی دەرەوەی عومان رایگەیاند، هەردوو وەفدی ئەمریکی و ئێرانی، لە میانەی دانوستانەکانی جنێڤ، کرانەوەیان بۆ چارەسەری گرفتەکان دەربڕیوە.…
زیاتر ببینە

وەرزشکارێکی ‌‎13‎ ساڵان سەرنجی جیهان بەلای خۆیدا رادەکێشێت

ڤایڤهاب سوریاڤانشی، ئەو وەرزشکارەیە کە بەهۆی ‏لێهاتووییەکەیەوە سەرنجی جیهانی بەلای خۆیدا راکێشاوە، بەجۆرێک لەلایەن ‏دەوڵەمەندترین یانەی هیندستانەوە گرێبەستێکی…
Total
0
Share