سێ كەس بەتۆمەتی هۆكاری مردنی هونەرمەندە میللییەكەی هەولێر دەستگیركران

دوو لە تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە سێ كەس بە تۆمەتی هۆكاری مردنی هونەرمەندە میللییەكەی ئەو شارە دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ئەو تۆمەتبارانەی لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەیان لە ماڵی محەمەد بامەندی-ی هونەرمەندی میللیی هەولێر کرد و بووە هۆی گیانلەدەستدانی، دەستگیركران.

دەشڵێت، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، کەسی تەقەکەر بەناوی (ش.م.ع.) و دوو برای بە ناوەکانی (ر.م.ع.) و (ح.م.ع.) دەستگیرکران و رووبەڕووی یاسا كرانەوە.

شەوی رابردوو محەمەد بامەندی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانیلەدەستدا، دوای ئەوەی لەگەڵ دراوسێیەكیدا تووشی شەڕ و دەمەقاڵێ بوو.

بابەتی پێشتر

ماهیر حەسەن، ئەحمەد جۆڵا و رێشان حەمۆ پێکەوە لە فیلمێکی سینەماییدا بەشداریدەكەن

بابەتی دواتر

لە چین بەهۆی لافاوەوە دەیان کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share