وەزارەتی بازرگانی: بەشی دووەمی پارەی جوتیاران خەرجدەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی بەشی دووەمی پارەی گەنمی جوتیارانی لەماوەیەکی نزیکدا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، کە ئاگادارکراون بەشی دووەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 ڕەزامەندیی لەسەردراوە و لە نزیکترین کاتدا ڕێکاری ئیداری دەگیرێتەبەر و دەستبە دابەشکرنی دەکرێت.

بڕی پارەی جوتیاران بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە دەبێت:

سلێمانی یەک ملیار و چوارسەد و پەنجا ملیۆن دینار

هەولێر (950) نۆسەد و پەنجا ملیۆن دینار

دهۆک ( 150) سەدوپەنجا ملیۆن دینار .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی: مـ.ـەسرور بـ.ـارزانی ئەگەر ئۆکەی یەکێتی و سەرۆک بافڵی نەبێت ڕەنگە ببێتە پارێزگار

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ڕایدەگەیەنێت، واقیعێکی مێژوویی، سیاسی و جوگرافیی سەلمێندراو هەیە کە ئەگەر پـ.ـارتی بیەوێت تاکڕەوی جێبەجێبکات، دەسەڵاتەکەی…
Total
0
Share