بەهۆی نەخۆشییەکەوە 26 ساڵە نەیتوانیوە پێبکەنێت

کچێکی نیوزلەندی بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشییەکی دەگمەن ماوەی 26 ساڵە نەیتوانیوە پێبکەنێت.

کچەکە ناوی تایلا کلیمنتە، تەمەنی 26 ساڵە تووشبووی نەخۆشییەکی دەگمەنە بە ناوی مۆبیۆس کە لە هەر 50 هەزار بۆ 500 هەزار کەس یەک کەس بەو نەخۆشییەوە لەدایکدەبن.

تووشبووانی نەخۆشییەکە تووشی لەکارکەوتنی رووخسار و خوڵەی چاو دەبن و زۆر جاریش کێشەیان لە قسەکردن و قووتدان بۆ دروست دەبێت.

ئەو کچە نیوزلەندییە دەڵێت، نەخۆشییەکەم بۆ ماوەیەکی زۆر تووشی خەمۆکی و کەنارگیریی کردم، بەڵام دواتر لەدوای دەرکەوتنی سۆشیال میدیا لەو دۆخە هاتمە دەرەوە.

تایلا لە ئێستادا یاریزانی رەکبییە، توانایەکی باشی هەیە و دەڵێت رێگەی خۆمم هەیە بۆ پێکەنین.

بابەتی پێشتر

ئیمارات زۆرترین رێژەی بارانبارینی لەماوەی 75 ساڵی رابردوودا تۆمارکرد

بابەتی دواتر

پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share