سەلوان مۆمیكا جارێكی دیكە بێڕێزی بە قورئان دەكات

ئەمڕۆ جارێكی دیكە سەلوان مۆمیکا-ی پەنابەری عێراقی لە سوید، بێڕێزی بە قورئان کرد.

سەلوان مۆمیکا ئەمجارە بە هاوکاریی پەنابەرێکی دیکەی عێراقی لە بەردەم پەرلەمانی سوید لە شاری ستۆکهۆڵم بێڕێزی بە قورئان کرد، لە کاتی روداوەکەشدا تیمێکی پۆلیس پارێزگارییان لێیان دەکرد.

“من یاخی و ئازام و بەردەوام دەبم لە سووتاندنی قورئان، تاکو ئەوکاتەی لە سوید قەدەغە دەکرێت”، سەلوان مۆمیکا لە کاتی كارەكەیدا ئەم قسانەی کرد.

ئەوە جاری سێیەمە سەلوان مۆمیکا بێڕێزی بە قورئان دەکات، پێشتر دووجاری دیکە لە بەردەم گەورەترین مزگەوت و باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری ستۆکهۆڵم هەمان كاری ئەنجامدا و بەوهۆیەوە عێراق پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ سوید پچڕاند.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوە لەبارەی كڕینی خانوو بۆ بریكاری وەزیری پێشمەرگە دەدرێت

بابەتی دواتر

داهاتی گەشتیاریی عێراق گەیشتە 12 ملیار دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەکی وێرانکەر فلیپینی هەژاند

ئەمشەو بومەلەرزەیەکی بەهێز فلیپینی هەژاند، جگە لەو زیانانەی لێیکەوتووەتەوە مەترسی روودانی تسۆنامی لێدەکرێت. میدیاکانی فلیپین بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکەی فلیپین…
Total
0
Share