130 کافێ دادەخات.. “ستاربەکس” لە ڕوسیا دەردەچێت

زنجیرەی کافتریا و بەرهەمەکانی “ستاربەکس” ڕایگەیاند، کارەکانی لە ڕوسیا ڕادەگرێت و 130 کافێ لەو وڵاتە دادەخات.

کۆمپانیاکە ئاماژەی پێداوە، ڕوسیا و بازاڕەکەی جێدەهێڵێت، بەڵام پشتگیریی کارمەندە ڕوسییەکانی دەکات و مووچەی 6 مانگیان دەداتێ، سەرباری ئەوەی یارمەتییان دەدات لە شوینی تر دەستبەکاربن.

ئەم پاشەکشەیەی ستاربەکس لە دوای پاشەکشەی هەفتەی ڕابردووی “ماکدۆناڵدز” دێت، بەو جیاوازییەوە کە دووەمیان فرۆشرایەوە بە سەرمایەدارێکی ناوخۆی وڵات، بەبێ ئەوەی مافی بەکارهێنانی دروشم و ناوی “ماکدۆناڵدز”ـی هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
Total
0
Share