لە سلێمانی دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی حەوت دەستیپێکرد

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی حەوت دەستیپێکردووە.

شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “سەبارەت بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی حەوت، بەرهەمە پاقلەمەنییەکان وەک فاسۆلیا و نیسک و لەتکەنۆک بەسەر بریکارەکاندا دابەشمانکردووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پارەی بەرهەمەکانی دیکەمان وەرگرتووە، لە چەند رۆژێکی دیکەدا دوای کڕینی بەرهەمەکان بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەشیان دەکەین”.

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی داواشیکرد، “هەر بریکارێک زانی بەرهەمە خۆراکییەکانی بۆ خواردن شیاو نین یان مێش و ئەسپێ تێیداوە ئاگادارمان بکاتەوە و خۆراکەکە بگەڕێنێتەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەزانکۆی سلێمانی ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی دەرماڵەی مانگی دووی خوێندکاران تەواوبووە

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی ئاماژە بە تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی دەرماڵەیەکی دیکەی خوێندکاران دەکات، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ…
Total
0
Share