بڕیار بەختیار.. ئەو گەنجەی بۆ چارەسەر چووە دەرەوە و لە ڕێگەی ئیتاڵیا گیانی لە دەستدا

بڕیار بەختیار گەنجێکی دانیشتووی قەزای سەیدسادق بوو، مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو کوردستانی بەرەو تورکیا بەجێهێشت، چونکە دکتۆرەکان پێیان وتبوو بۆ چارەسەری نەخۆشی جگەرت دەبێت بچیتە دەرەوەی وڵات، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی گەڕێندرایەوە هەرێم.

گەنجەکەی دانیشتووی قەزای سەیدسادق، 7 مانگ پێش ئێستا گەیشتووەتە وڵاتی تورکیا و لەوێ دکتۆرەکان داوای پارەیەکی زۆریان لێکردبوو، دوای نائومێد بوونی لە تورکیاش هەوڵیداوە بگاتە ئەوروپا و لەوێ بێ بەرامبەر چارەسەری نەخۆشییەکەی بۆ بکەن.

دوای گەیشتنی بە وڵاتی ئیتاڵیا کەسوکارەکەی پەیوەندییان بە کوڕەکەیانەوە نەماوە و دوای چەند مانگ پێیان ڕاگەیاندنوون کە کوڕەکەیان لە ئیتاڵیا گیانی لە دەستداوە.

لەسەر چۆنەیەتی گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو گەنجە کوردە، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” دوای دوو مانگ لە بێسەروشوێن بوون و  پاش دۆزینەوەی تەرمەکەی لە ئیتالیا بەهەوڶەکانی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و جێبەجێکردنی کاوباری یاسایی لەلایەن ( دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ) و کۆمیتەی ڕیکخستنی ئیتالیای (ی.ن.ک) کاتژمیر 3:15 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی هەینی تەرمەکەی گەریندرایەوە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕادەستی کەسوکاریان کرایەوە.

بڕیار لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ جار نەشتەرگەری بۆ جگەری کردووە و بەهۆی زۆری نەشتەرگەرییەکانەوە ئیتر جەستەی توانای نەماوە و وەک کەسوکارەکەی پێشتر ڕایانگەیاندووە بڕیار بەبێ قایش بەستن نەیتوانیووە کارەکانی ڕۆژانەی جێبەجێ بکات.

بابەتی پێشتر

ڤاکسینە ڕوسییەکە گەیشتە تاران

بابەتی دواتر

ڕێژەی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا ژمارەی توشبووانی تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share