نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت، يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان تاكه رێگه‌ى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتنە.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی 40 ە مین ساڵرۆژی ئەنفالی بارزانییەکان بڵاویکردەوە رایگەیاند، “ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه، يادى چل ساڵه‌ى ئه‌نفالكردن و بێسه‌روشوێنكردنى هه‌شت هه‌زار مێرمنداڵ و گه‌نج و پياو و پيرى بارزانى ده‌كه‌ينه‌وه كه كۆتايى ته‌مموز تا ناوه‌ڕاستى ئابى 1983 له كۆمه‌ڵگه زۆرەملێكاندا، بوونه قوربانيى تاوانێكى دڕندانه و هه‌ڵمه‌تێكى ڕه‌شبگيريى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق و ئيتر هه‌رگيز نه‌گه‌ڕانه‌وه”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا هاتووە، “له‌م ياده‌دا سڵاو و دروود بۆ قوربانييانى ئه‌نفال و ته‌واوى شه‌هيدانى كوردستان ده‌نێرين و سه‌رى رێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين، سڵاو و سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، له هه‌رير و باتاس و سۆران و له هه‌ر كوێ بوون، يارمه‌تيى خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى بارزانييان دا و په‌نايان دان”.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “هه‌ر له‌م ياده و له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت، جه‌خت له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و پێكه‌وه‌ييى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه تاكه ڕێگه‌ى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتنمانه”.