ڕاگەیەندراوێك لە زانكۆی سلێمانییەوە

یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایدەگەیەنێت، داواكارییەكانی خوێندكاران واژووی لەسەركرا و لە سبەینێوە دەوام ئاسایی دەبێتەوە

د.پێشڕەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایگەیاند، دوای ئەوەی كۆبوونەوەیەكمان لەگەڵ خوێندكارانی ناڕازیی زانكۆی سلێمانی لە كاتژمێر 1:30ی خولەكی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامدا و چەند خاڵێك و داواكارییەكانیان واژووی لەسەركرا و بە نووسراوێكی واژۆكراو پێشكەشكرا، لە بەرامبەر ئەوەدا بڕیاریاندا لە سبەینێوە دەوامی خوێندن و تاقیكردنەوەكان ئاسایی بكەنەوە و خۆپیشاندانەكان ڕادەگرن تا وەكو وەڵامی داواكارییەكانیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە دەدرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە ماوەیەكی دیاریكراودا وەك لە نووسراوەكەدا ھاتووە، ئامادەنەبوونی ڕۆژانی 17- 18- 19ی ئەم مانگەیان بە ئامادەنەبوون بۆ ئەژمار نەكرێت و لە سبەینێوە وانە لەدەستچووەكانی ئەو سێ ڕۆژەیان بۆ دووبارە بكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کۆمپانی لە بەرگریکارێکی بەهێزەوە بۆ ڕاهێنەرێکی زیرەک

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەیەك تایبەت بە ژنانی نەخۆشی دەروونی و بێلانە لە سلێمانی دەكرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share