حکومەتی هەرێم: لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکات

بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆران.

سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی بەرامبەر بەغداد جێبەجێکردووە و چاوەڕێ دەکەین بەغداد شایستەکانی هەرێم بنێرێت و ئەوکاتە راستەوخۆ دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچە.

دەڵێت، “لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا حکومەتی عێراق شایستەکانی هەرێم دەنێرێت و مووچە لەم هەفتەیەدا دابەشدەکرێت”.

ئەمە لەکاتێکدایە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تاوەکو ئێستا دەستیپێنەکردووە و ئەمڕۆ زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاردا تێدەپەڕێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندازەی هاتووچۆی سلێمانی بەردەوامە لە هێڵکاریکردنی شەقامەکان

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ” تیمەکانی هێڵکاری ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بەردەوامن لە هێڵکاریکردنی شەقامەکان”. ئاماژە بەوە دەکات، “تیمەکانی هێڵکاری…
Total
0
Share