کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی پێشوو.
هەروەها سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.
ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما گەرمیانە و 45 پلەی سەدییە، نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە و 34 پلەیە.