پێشبینی دەکرێت سبەینێ سێشەممە مانگ بگاتە نزیکترین خاڵی لە گۆی زەوییەوە و دیاردەی گەردوونیی مانگی زەبەلاح رووبدات.
مانگی زەبەلاح، دیاردەیەکی گەردوونییە لە ساڵێکدا چەند جارێک روودەدات کە تێیدا مانگ بە پلەی %90 لە زەوی بەراورد بە پێشووتری نزیکدەبێتەوە و بە گەورەترین شێوە دەردەکەوێت پێشبینی دەکرێت سبەینێ سێشەممە ئەم دیاردەیە رووبداتەوە.
پێشبینی دەکرێت بۆ جاری داهاتوو مانگ لە ئەیلوولدا بەو شێوەیە دەربکەوێتەوە.
لە 3 ی ئەم مانگەدا جارێکی دیکە دیاردەی مانگی زەبەلاح روویدایەوە و بە رێژەی %5.8 گەورەتر و بە رێژەی %12.8 رووناکتر لە مانگێکی تەواوی ئاسایی دەرکەوت.