نەوت گەیشتە بەرزترین نرخی سێ مانگی رابردوو

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ دووشەممە بەرزترین ئاستی لە سێ مانگی رابردوودا تۆمارکردووە، ئەوەش بەهۆی پێشبینییەکان بۆ درێژکردنەوەی رێژەی هەناردەی نەوتی سعودیە بۆ مانگی ئەیلول.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە 84.9 دۆلار، نرخی نەوت بە بڕی 9 سەنت بەرزبووە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس گەیشتە 80.41 دۆلار و بەبڕی 17 سەنت نرخەکەی بەرزبووەوە.

پێشبینیی دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵدا نرخی نەوت بۆ سەروو 86 دۆلار بەرزببێتەوە و لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتووشدا پێشبینییەکان باس لەوە دەکەن کە نرخەکەی دەگاتە 93 دۆلاری ئەمریکی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدەل بەرواری: 90%ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم دەیانەوێت مووچەکانیان لە بەغدادەوە بدرێت

بەدەل بەرواری چالاکوانی مەدەنی لە بادینان یاداشتێک ئاراستەی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەکات سەبارەت…
Total
0
Share