عێراق و كوەیت بڕیار لەسەر سنوورە ئاوییەكانی نێوانیان دەدەن

عێراق و كوەیت، لیژنەیەكی هاوبەش بۆ دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكانی نێوانیان پێكدەهێنن، لیژنەكە مانگی داهاتوو یەكەم كۆبوونەوە ئەنجامدەدات.

لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ عێراق، شێخ سالم عەبدوڵا جابر سەباح وەزیری دەرەوەی كوەیت لەگەڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەكەی كۆبووەوە، دواتر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیی هاوبەشدا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان ئاشكراكرد.

بە وتەی شێخ سالم عەبدوڵا، ئەو لیژنە تەكنیكییە هاوبەشەی لە نێوان عێراق و كوەیت پیكدەهێندرێت، 14ی ئەم مانگە یەكەم كۆبوونەوەی لە بەغداد ئەنجامدەدات و گفتوگۆ لەبارەی دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەن.

ساڵی 1993 رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، سنووری ئاوی و وشكانی نێوان عێراق و كوەیتی دیاریكرد، لە ساڵانی رابردووشدا بەرپرسانی عێراق ئامادەییان پیشاندا دانبنێن بە سنووری وشكانی لەگەڵ كوەیت، بەڵام لەسەر سنوورە ئاوییەكان هێشتا كێشەیان لەگەڵ كوەیت هەیە، چونكە بەغداد دەیەوێت پشكی هەبێت لە ئاوی كەنداو لە رووی ئابووری و هەناردەكردنی نەوتەوە پێویسی پێیەتی.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بە چەک هەڕەشەی لە ژنێک کردبوو

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: %40ی دانیشتووانی سودان لە برسێتیدا دەژین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای زنجیرەیەک لە کوشتنی زانایانی ئێرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسداران دوورخرایەوە

  میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حوسێن تائیب سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دوورخراونەتەوە. میدیای…
زیاتر ببینە

ناوچەی سەوز داخرا

ناوچەی سەوز لەبەغداد لەلایەن لیوای تایبەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە داخرا. بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، بەیانی ئەمڕۆ لیوای تایبەتی پاراستنی…
Total
0
Share