وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند، شاندێکی باڵای وەزارەتەکەیان سەردانی عێراق دەکات بەمەبەستی رێککەوتن لەبارەی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانەوە.
بەپێی لێدوانی وەزیری دەرەوەی کوەیت، لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا شاندێکی باڵای وەزارەتی نەوتی ئەو وڵاتە سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەکات.
ئاماژە بەوەشدەکات کە مەبەستی سەردانەکە گفتوگۆکردن دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانی هەردوولا.
جەختیکردەوە، هەردوولا خواست و هەوڵەکانیان بۆ رێککەوتن و نەهێشتنی ئەو کێشانەیە.