چیرۆكی تەمومژاویی كوشتنی كچێك ئاشكرابوو

كچێك دوای كوژرانی، رای گشتی و هێزەكانی پۆلیس تووشی سەرسووڕمان دەكات و دواتر بكوژەكە ئاشكرادەبێت.

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ كە رووداوەكەی بە “تەمومژاوی” ناوبردووە، تەرمی كچێكی نەناسراو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سەدر لە بەغداد، لەوێوە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەستپێكراون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، “دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە، بكوژەكان لە پارێزگای میسان دۆزراونەتەوە و دەستگیركراون كە دوو تۆمەتبارن و یەكێكیان برای كچەكەیە”.

راگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، “تەرمی كچەكە شوێنەواری ئەشكەنجەدانی پێوەبووە، لە نەخۆشخانە بەبێ كەسی بەجێهێڵدراوە و دواتر براكەی دانی بەوەدا ناوە كە بەهۆی كێشەی خێزانییەوە بە توندی لێیداوە و بەو هۆیەوە مردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە خوشكێكی قوربانییەكە و هاوسەرەكە تەرمەكەیان بردووە بۆ نەخۆشخانە و بەجێیانهێشتووە، بەو هۆیەوە ئەوانیش دەستگیركراون.

بابەتی پێشتر

فیدراسیۆنی ئیسپانیا بە (نەخێر) وەڵامی بەرشلۆنەی دایەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی دروستبوونی تەمەوە 20  کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share