داهاتی فیلمی باربی ریکۆردی ساڵی شکاند

تەنها لە ماوەی سێ رۆژی پەخشکردنیدا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داهاتی فیلمی باربی گەیشتە 155 ملیۆن دۆلار و بەمەش ریکۆردی بەرزترین داهاتی فیلمی لە ماوەی سێ رۆژی پەخشکردندا بۆ ساڵی 2023دا تۆمارکرد.

داهاتی فیلمی باربی کە بۆ یەکەمجار لە 21ی تەمموزی 2023 لە سینەماکان پەخشکرا، لە ماوەی سێ رۆژدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گەیشتە 155 ملیۆن دۆلار و 155 ملیۆن دۆلاری دیکەش لە وڵاتانی دیکە داهاتی بووە.

کۆی گشتیی داهاتی هەفتەی یەکەمی باربی لە ئەمریکا گەیشتووەتە 287.4 ملیۆن دۆلار و لە جیهاندا 600 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

فیلمەکە لەلایەن گرێتا گێرویگەوە دەرهێنراوە و ئەکتەری ئوسترالی مارگێت رۆبی رۆڵی باربی تێدا دەبینێت.

“باربی” لە وڵاتانی بریتانیا و ئەمریکا تۆمارکراوە، ماوەی فیلمەکە 114 خولەکە و تێچوەکەی لە نێوان 128-145 ملیۆن دۆلاردا بووە.

سەرەڕای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی فیلمی باربی تۆماریکردووە، فیلمەکە رووبەرووی هێرشێکی زۆری رەخنەیی دەبێتەوە و هەندێک لە بینەرانی پێیانوایە فیلمەکە کاریگەری خراپ لەسەر کچانی هەرزەکار و تازەپێگەیشتوو بەجێدەهێڵێت و پێیانوایە فیلمەکە دژە پیاوە و نمونەیەکی خراپی فێمێنیزم پیشاندەدات.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سۆران: هیچ سکاڵایەک دژی ئەو پیاوەی هاوژینەکانی کوشت تۆمارنەكراوە

بابەتی دواتر

گەنجێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و مۆبایلی باوکی دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share