مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی: پاڵپشتیی یەك لیستی لایەنە كوردستانییەكان دەكەین

شاری كەركوك

مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی هەڵوێستی 13 حزب و لایەن لەبارەی داواكردنی یەك لیستی لە ناوچە كوردستانییەكان بەرز هەڵدەسەنگێنێت و پاڵپشتیی خۆی دەردەبرێت.

مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا راگەیەندراوی دوێنێی 13 حزب و لایەنی سیاسیی كوردستانی لە كەركوك بەمەبەستی دروستكردنی یەك لیستی لایەنە كوردستانییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە هەڵوێستی “نیشتمانی و نەتەوەیی” ناودەبات.

دەشڵێت، “هەمان دید و بۆچوونمان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەیە و لە ماوەكانی رابردووشدا وەك ئەركێكی نیشتمانی و هەستكردن بە مەترسیی قۆناغەكە، دەستپێشخەری و سەردانی تەواوی لایەنەكانمان بۆ یەك لیستی لە كەركوك كردووە”.

“لەئێستاشدا لەپێناو كەركوك و كەركوكییەكان، بانگەوازی ئەو لایەنانە بە هەڵوێستی نیشتمانی دەزانین و ئامادەیی خۆمان بۆ یەك لیستی دووپاتدەكەینەوە، پێمانوایە كورد بە یەكگرتوویی دەتوانێت تەواوی مافەكانی میللەتەكەمان زامن بكات” وەك ئەوەی لە راگەیەندراوەكەی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیدا هاتووە.

دوێنێ لە بانگەوازێکدا بە ناونیشانی (لەپێناو کەرکوک) 13 حیزبی کوردستانی داوایانكرد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، هەموو حیزبە کوردستانییەکانی ئەو پارێزگایە بە یەک هاوپەیمانی بەشداری لە هەڵبژاردندا بکەن.

ئەو لایەنانە دەشڵێن، “بەداخەوە تائێستا کورد نەیتوانیوە نێو ماڵی خۆی رێکبخات و لە ئاستی بەرپرسیارێتیی ئەو قۆناغەدا بێت”.

بانگەوازەكە لەلایەن هەریەك لە حزبەكانی (یەکگرتووی ئیسلامی، بزوتنەوەی ئیسلامی، حزبی شیوعیی کوردستان، کۆمەڵی دادگەریی، پارتی سۆسیالیست دیموکرات، پارتی گەشەپێدان، حیزبی زەحمەتکێشان، هاوپەیمانیی نیشتمانی، حیزبی پێشکەوتوخواز، یەکێتیی نەتەوەیی، پارتی سەوز، بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان و تەڤگەری ئازادی) ئاراستەكرا.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی لەبارەی بوونی شروبێکی مەترسیدار لە هەرێم روونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی 600 کیلۆ کاهوو لەناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردستان لە حوزەیراندا 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی بە داهاتی نزیکەی دوو ملیار دۆلار هەناردە کردووە

کۆمپانیای (tankertrackers)ی جیهانی ئاشکرایکردووە، هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا نزیکەی 15 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، داهاتەکەشی زیاتر…
Total
0
Share