وەزیری تەندروستی لەبارەی بوونی شروبێکی مەترسیدار لە هەرێم روونکردنەوە دەدات

وەزیری تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر دەرمانێک لە جیهاندا مەترسیی دروستبکات و بەکارهێنانی قەدەغەکرابێت گەر لە هەرێم هەبێت رادەگیرێت.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “ئێمە هەموو هەواڵێک لەبەرچاو دەگرین، کاتێک هەواڵێک بڵاودەبێتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری ئاگاداردەکەینەوە، لەلایەن ئەوانەوە بەدواداچوونی بۆ دەکرێت ئەگەر هەبێت پشکنینی بۆ دەکرێت گەر پێویستیش بکات بەکارهێنانی رادەگرین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری بەدواداچوون بۆ ئەو دەرمانە دەکات کە باسلەوەدەکرێت کە ژەهری تێدابێت، هەر دەرئەنجامێک هەبوو لەو بارەیەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا بڵاویدەکەینەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندنی باڵا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا  ئاشكرایكردووە، ئەمشەو ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات. لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئەمڕۆ دووشەممە 5ی…
Total
0
Share