لەدوای دڵنیایی دان لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە بۆ گێڕانەوەی بەها بۆ دیناری عێراقی، دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا بەردەوامە لە دابەزین.
ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی دراو، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی یەکسان بوو بە 151 هەزار و 250 دینار.
هەر ئەمڕۆ نرخی یۆرۆ بەرامبەر بە دینار بە 166 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەکرا، نرخی 100 پاوەنیش بە 192 هەزار و 250 دینار بوو.
پێشتر عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی دڵنیایی لەبارەی بازاڕی دیناری عێراقی دابوو و ئاشکرایکردبوو کە دابەزینی بەهای دینار کاتییە.