كۆریای باكوور دوو مووشەكی بالیستی هەڵدا

هەڵدانی دوو مووشەكی بالیستی لەلایەن كۆریاوە فۆتۆ: ئەرشیف

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، كۆریای باكوور دوو مووشەكی هەڵداوە كە پێدەچێت بالیستی كورت مەودا بێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی ئەركان، تاقیكردنەوە مووشەكییەكە ڕۆژی هەینی بووە.

هەڵدانی ئەو مووشەكانە لەكاتێكدایە وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باكوور، ویلایەتە یەكگرتووەكانی بە پەڵپگرتن بە بیۆنگ یانگ بۆ سەپاندنی سزا بەسەریدا بەهۆی بەرنامەی چەكەكانی تۆمەتباركرد و هەڕەشەی وەڵامی ڕوونی لە واشنتن كرد.

ئەمە سێیەم تاقیكردنەوەیە كۆریای باكوور لەماوەی 10 ڕۆژدا ئەنجامیدەدات.

بابەتی پێشتر

لەقەزای پشدەر بەهۆی لافاوەوە پردێک ڕووخا و ڕێگای نۆ گوند گیراوە

بابەتی دواتر

جیاوازیی كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن و گۆڕاوەكانی پێشوو لەسەر كەسانی ڤاكسیننەكراو ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دوای چەند ڕۆژێك لە بەرزبوونەوەی، جارێكی دیكە دابەزی و ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە…
Total
0
Share