ئالان حەمەسەعید: دەیان خوێندنگە دەخرێنە خزمەتی کەرتی پەروەردەوە

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە شەش مانگی داهاتوودا دەیان خوێندنگە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەکەونە بواری خزمەتەوە، زیاتر لە هەزار و 500 خوێندنگەش نۆژندەکرێنەوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە میانی کردنەوەی خوێندنگەیەکی 18 پۆلی، لە گەڕەکی ژین لە ناحیەی دارەتووی شاری هەولێر، وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، لە شەش بۆ حەوت مانگی داهاتوودا دەیان خوێندنگە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەونە خزمەتی کەرتی پەروەردەوە.

“هەزار و 503 خوێندنگە لە هەرێمی کوردستان نۆژنکراونەتەوە و 453 پۆلی نوێی خوێندن دروستکراون” وەزیری پەروەردە وای وت.

وتیشی، بڕیاروایە لە قەزای کفری، زیاتر لە 16 خوێندنگە نۆژەنبکرێنەوە.

بابەتی پێشتر

ئاكرێ.. لە وەرگەڕانی پاسێكدا 12 كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی دزییان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی: لە سبەینێوە دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دەكەین

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەینێوە دەست بە ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان…
Total
0
Share