دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی دزییان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد کە دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، دزییان لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی کردووە.

لە راگەیەندراوی پۆلیسدا هاتووە، چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە کە دزییان لێکراوە، دوای بەدواداچوون دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.

ئاماژە بەوە کراوە، تۆمەتبارەکان لە چەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی دزییان کردووە.

تۆمەتبارەکان ناویان، ل،ع،غ لەدایكبووی 2005 و ك،ح،م لەدایكبوی 2003 یە و بەپێی ماددەكانی 444 و 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دانیانناوە بەتاوانەكانیاندا.

بابەتی پێشتر

ئالان حەمەسەعید: دەیان خوێندنگە دەخرێنە خزمەتی کەرتی پەروەردەوە

بابەتی دواتر

عێراق لە مانگێکدا بە بەهای 986 ملیۆن دۆلار کاڵای لە تورکیا کڕیووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share