لە سنووری هەڵەبجە بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراو و ماتۆڕسکیلێکدا، لەسەر رێگای هەڵەبجە – سەیدسادق روویدا لەنزیک گوندی قاجر.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە رووداوەکەدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانیلەدەستداوە و لێکۆڵینەوە لە هۆکارەی رووداوەکە بەردەوامە.